فڕۆکه‌کانی تورکیا چیای قه‌ره‌چووغیان بۆردومان کرد
ته‌مووز 19, 2019 09:08 Asia/Tehran
ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی جه‌نگی تورکیا بۆردومانی چیای قه‌ره‌چووغیان له نزیک که‌مپی مه‌خموور کرد.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس؛ ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی نیشته‌جێی که‌مپی مه‌خموور رایانگه‌یاند، کاتژمێر 12:13 خوله‌کی دوای نیوه‌شه‌وی رابردوو، ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی تورکیی به ئاسمانی که‌مپی مه‌خمووردا سووڕاونه‌ته‌وه و بۆردومانی چیای قه‌ره‌چووغیان کردووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەندین ئامانجی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ بۆردومان کردووە و زیانی زۆریان پێگەیاندوون.