برینداربوونی ژمارێک لە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستانی عێراق لەئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365768-برینداربوونی_ژمارێک_لە_خەڵکی_سڤیلی_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_لەئەنجامی_پەلاماری_ئاسمانیی_تورکیا
لەئاکامی پەلاماری ئاسمانیی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، سێ کەس لە خەڵکی پارێزگای دەهۆک و دوو کەس لە دانیشتووانی ئۆردوگای مەخمور بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2019 14:01 Asia/Tehran
  • برینداربوونی ژمارێک لە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستانی عێراق لەئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی تورکیا

لەئاکامی پەلاماری ئاسمانیی شەوی ڕابردووی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، سێ کەس لە خەڵکی پارێزگای دەهۆک و دوو کەس لە دانیشتووانی ئۆردوگای مەخمور بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا رۆژی پێنج شەممە چەند جاری بەدوای یەکدا دەستیان کرد بە بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و دەهۆک و هەروەها ئۆردوگای مەخمور.

ماڵپەڕی هەواڵیی ڕۆژنیوز لەوبارەوە ڕاپۆری دا، پاش بۆردومانی ئاوایی سپینداری سەربەناوچەی ئامێدی لەپارێزگای دەهۆک، سێ کەسی مەدەنیی دانیشتووی ئەو ناوچەیە بریندار بوون.

هەروەها خەسار و زیانی ماددی زۆر لەو ناوچە کەوت و دامەزراوەکانی کارەباش زیانیان پێگەیشت و کارەبای ئەو ناوچەیە بەتەواوەتی پچڕاوە.

هەروەها "لەیلا ئارەزوو ئیلهان" شارەوانی هاوبەشی کەمپی مەخمور کە تایبەتی نیشتەجێکرانی کوردانی تورکیایە ڕایگەیاند کە دوو کەس لە دانیشتووانی سیڤیلی ئەو کەمپەش لەئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی تورکیادا بەتوندی بریندار بوون.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی عێراق و ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرپرسی پاراستنی گیانی دانیشتووانی کەمپی مەخمور و دابین کردنی ئاسایشی ئەوانن، خوازیاری هەوڵدان و دەسوەردانی خێرای ئەوان بوو بۆ ڕاگرتنی پەلامارە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆسەر ئەو کەمپە.

حکومەتی تورکیا پێشتریش دووجار ئەو کەمپەی بۆردومان کرد و لەئەنجامدا ژمارێک لە دانیشتووانی مەدەنیی ئەو کەمپە لەوان کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان گیانیان لەدەست دا.