کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ناساندنی قەڵاچۆی ئێزدیەکان وەک ژینۆساید
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i365820-کۆبوونەوەی_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_بەمەبەستی_ناساندنی_قەڵاچۆی_ئێزدیەکان_وەک_ژینۆساید
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبا بەمەبەستی ناساندنی فەرمیی قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە، وەک سڕینەوەی ڕەگەزی یان ژینۆساید.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2019 14:06 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ناساندنی قەڵاچۆی ئێزدیەکان وەک ژینۆساید

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبا بەمەبەستی ناساندنی فەرمیی قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە، وەک سڕینەوەی ڕەگەزی یان ژینۆساید.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "لوقمان وەردی" ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵیی ئێس. ئێن، ئێن ڕایگەیاند کە پەرلەمان سەرباری ئەوەی لەرۆژانی پشووی هاوینیی خۆیدایە، لەهەوڵدایە هەتا دانیشتنێک بەڕێوە ببات بۆ تاووتوێی پرسی قەڵاچۆی بەرفراوانی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە .

ناوبراو وتی کە ئامانج لەو دانیشتنە  کە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ئاگۆستی٢٠١٩ی زایینی بەڕێوە دەچێ، ئەوەیە کە پەرلەمان، بە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیارێک، قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعش بەفەرمیی وەک ژینۆساید بناسێنێ.

ناوبراو وتی کە بڕیارە پڕۆژەبڕیاری ناسێندرانی ژینۆسایدی کوردانی ئێزدی لەرۆژی سێی ئاگۆست و ڕێکەوتی ساڵوەگەڕی پەلاماری داعش بۆسەر شنگال، پەسەند بکرێ.

داعش لە سێی ئاگۆستی٢٠١٤ بەهێرش بۆسەر شنگال دەستی کرد بە قەڵاچۆی بەرفراوانی کوردانی ئێزدی و بەکۆیلەگرتنی زیاتر لە شەش هەزار کەس لەوان کە هێشتا لەبارەی چارەنووسی زیاتر لە دووهەزار و٩٠٠ کەس لەوان هیچ زانیاریەک لەدەستدا نییە.