دژه تیرۆری هەرێمی کوردستان: یەکێک لە هێرشبەرەکانی رێستۆرانتەکەی هەولێر دەسبەسەر کرا
تهمووز 20, 2019 14:16 Asia/Tehran
دژه‌تیرۆری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند که یه‌کێک له هێرشبه‌رانی رێستۆرانته‌که‌ی هه‌ولێر کە لە رووداوەکەدا جێگری کونسوڵی گشتیی تورکیا له هه‌ولێر کوژرا، گیراوە.
له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوک، دژه تیرۆری کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2019، راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکروه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه: مه‌زلوم دا‌غ، که دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ی وه‌ک داواکراو له په‌یجی دژه تیرۆری کوردستان بڵاوکرایه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و دژه تیرۆری کوردستانەوە ده‌ستگیر کراوە.
دژه تیرۆری کوردستان وێنەی مەزڵوم دا‌غ-ی بە دەستگیرکراوی بڵاوکردوەتەوە و راشیگەیاندووە کە دواتر زانیاریی زیاتر ئاشکرا دەکەن.