ڕەوتی هەڵدانەوەی گۆڕگەلی بەکۆمەڵی کوردان لەباشوری عێراق دەس پێ دەکرێ
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفال کراوانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە هەڵمەتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کوردان لە بیاوانەکانی سەماوە لە باشوری عێراق، دەس پێ دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "فواد عوسمان" بەرپرسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان ، لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووداودا، رایگەیاند کە ئەمرۆ دووشەممە شاندێکی ئەو وەزارەتە بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی کاروباری فەرمی و ئیداریی هەڵدانەوەی چوار گۆڕی بەکۆمەڵی دۆزراوەی هاوپێوەند بە جینۆسایدی کوردان لە پارێزگای "ئەلموسەننا" لەباشوری عێراق سەردانی ئەو پارێزگایە دەکا.
ناوبراو وتی کە بەو ئامادەسازییانەی پێشتر کراوە، ڕەوتی دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو گۆڕانە بە فەرمیی ، لە سێ شەممەوە دەس پێ دەکرێ.
فواد عوسمان هەروەها وتی کە پێش بینی دەکرێ زیاتر لە ٢٠٠ تەرمی ئەو کوردانەی ئەنفال کراون، لەو چوار گۆڕەی هەڵکەوتوو لە بیاوانەکانی سەماوە لەباشوری عێراقدا هەبێ.
ئەو گۆڕانە لەمانگی مارسی ڕابردوو دۆزرایەوەو فواد عوسمان هۆکاری دره‌نگکه‌وتنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان سه‌ماوه‌ی له باشووری عێراق بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه که سه‌رقاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال بوون.
فواد عوسمان باسی له‌وه‌ش کرد که تیمی نیشتمانیی عێراق که نوێنه‌ری هه‌رێمی کوردستان و عێراقی تێدایه به ئه‌رکی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان هه‌ڵده‌ستن.
گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌که‌ونه بیابانه‌کانی باشووری شاری سه‌ماوه به دووری 100 کیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگای موسه‌ننا و نزیکه‌ی 200 ڕووفاتیان تێدایه.
له مانگی ئاداری 2018دا پارێزگاری موسه‌ننا ڕایگه‌یاند که چوار گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددامیان له بیابانه‌کانی سه‌ماوه دۆزیوه‌ته‌وه و هه‌موو قوربانییه‌کان کوردن.
له 14ی نیسانی ساڵی 1988 شاڵاوی ئه‌نفال له‌لایه‌ن حکوومه‌تی به‌عس به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌ددام حوسێن دژی کورد ده‌ستی پێ‌کرد و له ئه‌نجامدا و له هه‌شت قۆناخ‌دا زیاتر له 182 هه‌زار کورد کۆمه‌ڵکوژ و بێسه‌روشوێن کران.