نەیاریەتی پارتی دیموکرات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک
ئەندامانی فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بەمەبەستی نەیاریەتی کردن لەگەڵ بەڕێوە بردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایی ئێراق لە کەرکووک کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئێراقیان بۆ چاکسازی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنەکانی پارێزگاییان بە جێ هێشت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس بەختیار شاوەیس نوێنەری یەکێتیی لە پەرلەمانی ئێراق وێڕای ئاماژە بە بەڕێوە چوونی دانیشتنی پەرلەمانی ئێراق بۆ پەسەن کردنی چاکسازی یاسای هەڵبژرادنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان وتی نێونەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەسەن کردنی ئەو چاکسازیگەلە کە بریتیە لە بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی ئەنجومەنەکانی پارێزگایی لە کەرکووک نەیاریەتی کرد و لە ناڕەزایەتی بە پەسەن کرانی ئەو یاسایە دانیشتنی پەرلەمانی بە جێ هڵشت . ناوبراو وتی کە سەرەڕای نەیاریەتی فڕاکسیونی پارتی لە گەڵ بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانی ئێراق لە کەرکووک نوێنەرانی دیکەی پارتە کوردستانیەکان لە پەرلەمان لە گەڵ ئەو بابەتە ڕەزامەندیان دەربڕیوە و دەنگیان داوە بە چاکسازی یاسای هەڵبژرادنەکانی ئەنجومەنەکان .