ڕێککەوتنی نێوان هەولێرو ئانکارا لەسەر پەرەی چالاکیە بازرگانییەکان لە دەروازە سنوریە هاوبەشەکان
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رزێڕێی نێوان هه‌رێمی کوردستان و تورکیا ئاشکرای کرد که هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره گه‌یشتوونه‌ته ڕێککه‌وتن بۆ ده‌ست پێکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی جووڵه‌ی بازرگانیی زیاتر له‌و سنووره.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "عیرفان سلێمان" به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رزێڕێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ھه‌ر دوو حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و تورکیا ڕێککه‌وتوون ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌رزێڕێ بکرێته ده‌روازه‌یێکی بازرگانی و له ئێستادا جووڵه‌ی بازرگانی ده‌ستی پێکردووه چونکه پێشتر ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و ھاتوچۆ به‌کار ده‌ھات و ته‌نیا ھاووڵاتییان ده‌یانتوانی چه‌ند کیلۆیێک که‌لوپه‌ل بگوازنه‌وه، ئێستاش ده‌روازه‌که بازرگانییه و ھه‌رچه‌نده ئاڵووێری بازرگانی ھه‌بێت، له نێوان ھه‌ردوولادا ئاساییه.
عیرفان سلێمان پێی داگرت؛ پەرەی چالاکییە تیجاری و بازرگانییەکان، بەرژەوەندیی دوولایەنی هەرێم و تورکیا‌و بەتایبەت پارێزگا سنوریەکان دابین دەکاو لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوریەکانی نێوان دوولاتەن کاریگەر دەبێ.
پێشتر چالاکییەکان و ئاڵ و وێرە بازرگانییەکانی نێوان تورکیا‌و هەرێم تەنیا لەڕێی دەروازەی سنوریی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ئەنجامی دەگرت.
دەروازەی سەرزێڕێ لەساڵی ٢٠٠٠ و لە ئاوایی سەرزێڕێ سەر بە ناوچەی کانی ماسی هەڵکەوتوو لە پەنجا کیلۆمتری شاری ئامێدی لەپارێزگای دەهۆکی هەرێمی کوردستان دامەزراوەو لەمانگی ئاگۆستی ساڵی٢٠١٧ بەفەرمیی چالاکییە تیجاریەکان وهاتووچۆی موسافران لەو دەروازە بە ڕێککەوتنی هەولێر و ئانکارا دەس پێ کرا.