دەسپێکی ئەرکی پێ سپێردراوی سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە پارێزگای سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366141-دەسپێکی_ئەرکی_پێ_سپێردراوی_سەرکۆنسولی_نوێی_ئێران_لە_پارێزگای_سلێمانی
سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە پارێزگای سلێمانی بەپێشوازیی پارێزگارو بەرپرسانی دیکەی خۆجێی ئەو ناوچە، گەیشتە شوێنی ئەرکە پێ سپێردراوەکەی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2019 14:48 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ئەرکی پێ سپێردراوی سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە پارێزگای سلێمانی

سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە پارێزگای سلێمانی بەپێشوازیی پارێزگارو بەرپرسانی دیکەی خۆجێی ئەو ناوچە، گەیشتە شوێنی ئەرکە پێ سپێردراوەکەی.

"هەواڵ ئەبووبەکر" پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی پێشوازیی لە "مەهدی شوشتەری" سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە سلێمانی بەئاماژە بە پەیوەندیی لەمێژینەو مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران، پێی داگرت لەسەر پەرەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەبسێنێ.

سەرکۆنسولی نوێی ئێران لە پارێزگای سلێمانیش بەئاماژە بەسەفەری ئەم دواییەی پارێزگاری سلێمانی بۆ پارێزگای کوردستانی ئێران، وتی: هەوڵی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵێیەکان لەگشت بوارە سیاسی، ئابوری و فەرهەنگییەکان دایە.

پارێزگای سلێمانی لەباکوری رۆژهەڵاتی عێراق هەڵکەوتووەو ناوەندەکەی شاری سلێمانییە.