مەسروور بارزانی داوا لە پارتەکانی هەرێم دەکات پاڵپشتی لە حکوومەتەکەی بکەن
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەندامانی مەکتەب سیاسی پارتی خوازیاری داکۆکیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم بوو لە حکومەتەکەی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنێکی کرد لەگەڵ شاندێکی مەکتەب سیاسیی پارتی.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی لەوبارەوە ڕاپۆری دا کە بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی کردووە کە سەرباری ئەوەی پارتی زۆرینەی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێک دێنێ بەڵام حکومەت دەبێ هی هەموو هاووڵاتیان بێ و خزمەت گەیاندنەکانی بێ هەڵاواردن ئەنجام بداو بۆ ئەو مەبەستەش پیویستی بە داکۆکی وهاوکاریی هەموو پارت و لایەنەکانی هەرێم هەیە.
ناوبراو هەروەها خوازیاری داکۆکیی هەموو پارت و لایەنەکان لە حکومەت بوو بۆ جێ بەجێ کرانی پلان و بەرنامەکانی خزمەت کردن بە شارومەندان.
بارزانی وێڕای ئاماژە بە سەفەری ئەم دواییەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە بەسەرۆکایەتی خۆی ئەنجامی گرت، وتی: ئەو سەردانە دەسپێکی خولێکی نوێی دانوستانی نێوان هەولێر وبەغدایەو ئامانج لەو سەفەرە چارەسەریی کێشەو گرفت و ناکۆکی نێوان دوولایەن لەچوارچێوەی دەستوری عێراقی و دابین کرانی مافی هەموو لایەنەکانە.
شاندی پارتی دیموکراتیش لەو دیداروەدا جەختی کرد لەسەر داکۆکیی تۆکمەو تەواوی ئەو پارتە لە حکومەتی مەسرور بارزانی.