هەڵبژاردن و دەس بەکارکردنی سەرۆکی نوێی ئیزەدیەکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366179-هەڵبژاردن_و_دەس_بەکارکردنی_سەرۆکی_نوێی_ئیزەدیەکانی_جیهان
سەرۆکی نوێی ئیزەدیەکانی جیهان و ئێراق ئەمڕۆ لەمیانەی ڕێ و ڕەسمێکی فەرمی لە مەعبەدی لالش و بە بەشداریی هەزاران ئیزەدی دەستی بەکار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2019 13:29 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردن و دەس بەکارکردنی  سەرۆکی نوێی ئیزەدیەکانی جیهان

سەرۆکی نوێی ئیزەدیەکانی جیهان و ئێراق ئەمڕۆ لەمیانەی ڕێ و ڕەسمێکی فەرمی لە مەعبەدی لالش و بە بەشداریی هەزاران ئیزەدی دەستی بەکار کرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کوردپرێس  ئەمڕۆ شەمە  5 گەلاوێژ  و 27 جوولای  ، حازم میر تەحسین بەگ  لە  ڕێ و ڕەسمێکی  فەرمیدا  لە مەعبەدی  لالش  هەڵکەوتوو لە  ناوچەی شێخات  وەک  میر و ڕێبەری  نوێ  ئیزەدیەکانی  ئێراق و جیهان  هەڵبژێردرا  و  دوای سوێند خواردنی  ئایینی  دەستی بەکار کرد .  حازم میر تەحسین  یەگ  لە دایک بووی  ساڵی  1963 زایینی و کۆڕی میر حسین   بیک  ڕێبەری  پێشووی  ئیزەدیەکانە  کە    ڕێبەندانی  ساڵی 1397   کۆچی دوایی کرد و لە ساڵی   1989  وەک پارێزەری  فەرمی باوکی  خۆی  چالاکی کردووە .  میری نوێ  ئیزەدیەکان  جەختی کرد کە بۆ  باشتر بوونی  پەیوەندی ئیزەدیەکان  و کەمایەتیەکانی دیکەی  ئێراق هەوڵی داوە  و بە  هاوکاری  دەوڵەتی  هەرێمی  کوردستانی  بنیاتنانەوەی  شەنگال  و خزمەتگەیاندن  دەس پێ دەکەن . حەشیمەتی  کوردەکانی  ئیزەدی  زیاتر  لە  550  هەزار کەس  مەزەندە کراوە  و دوای  پەلامارەکانی  داعش  لە  عێراق  زیاتر لە  70  لە سەدی  ئەوان  ئاوارە بوونە .