دامەزراندنی دادگەیەکی تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی دراڤی- بەڕێوەبەری لەهەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366220-دامەزراندنی_دادگەیەکی_تایبەت_بە_دۆسیەی_گەندەڵی_دراڤی_بەڕێوەبەری_لەهەرێمی_کوردستان
پەرلەمانی کوردستان دوا بە دوای داواکاری لیژنەی خەبات دژی گەندەڵی لەهەریمی کوردستان یاسای دامەزراندنی دادگەی تایبەت بە ڕاگەیشتنی دۆسیەی گەندەڵی دراڤی - بەڕێوەبەری پەسەند دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2019 12:31 Asia/Tehran
  • دامەزراندنی دادگەیەکی تایبەت بە دۆسیەی گەندەڵی دراڤی- بەڕێوەبەری لەهەرێمی کوردستان

پەرلەمانی کوردستان دوا بە دوای داواکاری لیژنەی خەبات دژی گەندەڵی لەهەریمی کوردستان یاسای دامەزراندنی دادگەی تایبەت بە ڕاگەیشتنی دۆسیەی گەندەڵی دراڤی - بەڕێوەبەری پەسەند دەکات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،سەعید هەرکی جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی خەبات دژی گەندەڵی لە پەرلەمانی کوردستان، لە وتوویژ لەگەل ماڵپەری دەنگ وباسی ئیس.ئین.ئین،ڕایگەیاند کە لێژنەی خەبات دژی گەندەڵی لەهەرێمی کوردستان لەپەرلەمان داوایکردووە کە یاسایەک بۆ دامەزرێندرانی دادگەی تایبەتی ڕاگەییشتن بە دۆسییەکانی گەندەڵی دراوی و ئیداری لەهەریمی کوردستان دا پەسەند بکات.

ئەو گوتیشی کە بەدوای ئەم داوایە،کۆمیسیۆنی خەبات دژی گەندەڵی و کۆمیسیۆنەکانی دیکەی هاوپێوەند لە پەرلەمان،بە قەبووڵکردنیی ئەم داوایە کردەوەکانی پێویست بۆ پەسەند کردنیی ئەم یاسایە و پێکهێنانی دادگەی تایبەتی ڕاگەییشتن بە دۆسییەکانی گەندەڵی لە هەرێم یان دەستپێکردووە؛چوونکا نەبوونی چەندین دادگە بۆشایی و گرفتی جیددی دێتە ئەژمار لە هەرێم دا. سەعید هەرکی جەختیکرد کە کۆمیسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ دامەزرێندرانی ئەم دادگەیە و پەسەند کردنیی یاساکانی هاوپێوەند بەو، خەریکی هەماهەنگی و هاوکاری تۆکمە وتەوان لەگەڵ لیژنەی خەبات دژی گەندەڵی لەهەریمی کوردستان دا و پرۆژە یاسای هاوپێوەندیش بۆ ئاراستە کردن بە پەرلەمان خەریکە ئامادە دەبێت.

هەروەها گوتیشی: پرۆژە یاسای ناوبراو دوای تەییدکرانی لەلایەن کۆمیسیۆنی مافەوانی پەرلەمان،لە دانیشتنێکی ئاشکرا بۆ دەنگ وەرگرتن دادەنرێت.

بەرلەمە لیژنیە خەبات دژی گەندەڵی لەهەریمی کوردستان، ڕایگەیاندبوو ژماریکی زۆر لە دۆسییەکانی هاوپێوەند بە گەندەڵی دراوی- ئیداری لەناوەندەکانی هەرێمی کوردستان و هەبوونی دەستی کەسان و کاربەدەستان لەم چەشنە دۆسییانەیان ئاراستەی دادگەی هەرێم کردبوو،بەڵام ئەم دۆسییەگەلە لە نۆرە دان بۆ ڕاگەییشتن و پرۆسەی دادگەیی کردنی تاوانباران ماوەیەکی زۆری پێدەچێت.