فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید ده‌رچوو
جارێکی تر له‌لایه‌ن دادگای سلێمانی-یه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رچوو.
به‌گوێره‌ی نووسراوێک که وێنه‌یه‌کی ده‌ست ماڵپەڕی وێستگه نیوز که‌وتووه، یه‌کشه‌ممه 28ی ته‌مموزی 2019 دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی دوو به ئیمزای دادوه‌ر هه‌ڵاڵه فه‌تاح فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رکردووه.
له فه‌رمانه‌که‌دا دادگای سلێمانی به گوێره‌ی ماده‌ی یاسایی 456ی یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رکردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که له بنکه‌ی پۆلیسی سه‌یوان سکاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه.
به‌فه‌رمانه‌که دادگای سلێمانی هێزه ئه‌منییه‌کان راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستی یاسا بکرێت.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نوێ ده‌رده‌کرێت، پێشتر و له 14ی ئایاری رابردوودا دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌رکرد.