پێداگریی مەسرور بارزانی لەسەر پێویستیی هاوکاریی پارت و لایەنەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ نوێنەری مەکتەب سیاسیی یەکێتئی نیشتمانی جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی پارتە سیاسییەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرات، رۆژی سێ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاوپێکەوتنێکی ئەنجام دا لەگەڵ "سەعدی ئەحمەد پیرە" وەک نوێنەری مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی و شاندی یاوەری.
بەپێی ئەو هەواڵە، ناوبراو لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر پێویستیی هاوکاریی پارتە سیاسیەکان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو جێ بەجێ کرانی بەرنامەکانی حکومەتدا.
بارزانی هەروەها وتی کە حکومەت هی هەمووانەو دەبێ بێ هیچ هەڵاواردنێک ڕاژەکاریی گەیاندن هەموو هاووڵاتیان بگرێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرەش پاڵپشتیی یەکێتی ڕاگەیاند لە حکومەتی هەرێم و جێ بەجێ کرانی پلان وبەرنامەکانی .