سی و شەشەمین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی بارزانییه‌کان
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له وتارێکدا، که له مه‌راسیمی سی و شەشەمین ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی بارزانییه‌کان پێشکه‌شیکرد، رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ یادی ئه‌نفالی بارزانییه‌کان خه‌مناکتره، چونکه چاومان له گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و بیابانی سه‌ماوه‌یه.
بارزانی هەروەها گوتیشی: تا ئێستا له کۆی هه‌شت هه‌زار بارزانی ئه‌نفالکراو، ته‌نیا رووفاتی 596 شه‌هید گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له کۆی 182 هه‌زار ئه‌نفالکراوی کورد، رووفاتی ته‌نیا 2 هه‌زار و 672 شه‌هید گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پێویسته حکوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیانلێکه‌وتووانی کوردستان بکاته‌وه.
نێچیروان بارزانی وتیشی : دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵ و هه‌ر رووفاتێک هه‌موو گه‌لی کوردستان ده‌خاته ماته‌مینییه‌وه، چونکه شێوه‌ی گرتن و ئه‌نفالی خه‌ڵکی کوردستان زۆر که‌موێنه‌یه له مێژووی هاوچه‌رخی جیهاندا.
هەر له رێوڕه‌سمی 36 ساڵه‌ی جینۆسایدکردنی بارزانییه‌کان، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌نه گۆڕه‌پانی خزمه‌تکردنی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان، ده‌شڵێت: "ئه‌نفالی بارزانییه‌کان ئامانج لێی پاکتاوکردنی گه‌لی کورد بوو".
سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق گوتیشی :تاوانی ئه‌نفال ته‌نیا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان ناخاته ژێر به‌رپرسیارێتی، به‌ڵکو سه‌رکردایه‌تی سیاسی عیراق، وڵاتانی دراوسێ و ته‌واوی جیهان به‌رپرسیار ده‌کات له به‌رده‌م دادگای ویژدان و مێژوو، بۆ رێگریکردن له ئه‌نفالکردن و تاوانی هاوشێوه.
چاودێران و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن، سەرباری ئەوەی کە دادگەی باڵای عێراق ناوی نزیکەی 500 کەس لە موستەشارانی داوە بە بەرپرسانی هەرێم کە ڕادەستی دادگەیان بکات. ئەو کەسانە بە ئازادی لە هەرێم دەژین کە دیارە ئەوەش مایەی ئازار‌و توڕەیی بنەماڤەو کەس و کاری قوربانیانی ئەنفالە.