ھەڵکشانی ڕێژەی قوربانیانی شاڵاوەکەی داعش بۆ سەر باشووری ھەرێمی کوردستان
کاربەدەستانی فەرمیی ناوچەی گەرمیان لە باشووری ھەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە ڕێژەی قوربانیانی شاڵاوەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم ناوچەیە گەییشتووەتە چوار کەس و ژمارەی بریندارانیش ھەتا ئێستا ھەشت کەسە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،شەوی رابردوو چەتەکانی داعش هێرشێکی کتوپڕیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایش لەناوچەی "کوڵەجۆ" لەگەرمیان و بەو هۆیەوە شەڕو رووبەڕووبوونەوە روویداوە.
لەم پەیوەندییەدا ماڵپەڕی شارپرێسیش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایگەیاندووە: لەم شاڵاوانەدا سێ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشتی ھەرێم گیانیان لە دەست داو کۆمەڵێک لە شارومەندانیش بریندار بوون.
شارپرێس ھەروەھا لە ھەواڵێکی دیکەدا باسی ئەوەی کردووە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە دەز خەرمانان ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی ئوت ئیدارەی ناوچەی گەرمیان لە ئاگادری نامەیەکی فەرمی دا جەختی کردووە کە، بریندارێکی ئەم شاڵاوانە کە سەربە ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بووە لە بەر کاریگەر بوونی برینەکانی گیانی لە دەست داوەو بەم پێیە ڕێژەی قوربانییەکان گەییشتووەتە چوار کەس.
ئەو ناوچانەی لە لایەن چەتەکانی داعشەوە ھێرشیان کراوەتە سەر ھێڵی پەیوەندیی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق لە پارێزگای دیالەن کە لەگەڵ بۆشاییەکی قورسی ئاسایشتی دا بەرەوڕووە.
سەرباری شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق، ھێشتاش کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق، ڕوویان لە کرداری تیرۆریستی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی شارە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە کردووە.