داوای کاربەدەستانی ئاڵمانی بۆ زیاد کردنی یارمەتیەکانی ئەم وڵاتە بە ژنانی ئێزدی
ئاب 03, 2019 10:08 Asia/Tehran
ژمارێک لە کاربەدەستانی وڵاتی ئاڵمان لەوان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم ڵواتە ، خوازیاری زیادکردنی یارمەتیەکانی ئەم وڵاتە بوون بە ژنانی ئێزدی و وەرگرتنی ژمارێکی زیاتر لەوان وەک پەنابەر .
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی ئاوێنە ، ئەم کاربەدەستانە لە نامەیەکی هاوبەشدا کە لە رۆژنامەی فلیت چاپی ئاڵمان بڵاوبووەتەوە ، خوازیاری زیادکرانی یارمەتیەکانی ئەم وڵاتە بە ژنانی ئێزدی قوربانیی تاوانکاریەکانی داعش و بە تایبەت ژنانی ئازادکراو لە دەستی داعش .
لەم نامەیەدا داواکراوە ئاڵمان ژمارێکی زیاتر لەو کەسانە وەرگرێ کە بەڕاستیی پێویسیتان بە یارمەتی تایبەت هەیە .
زیاتر لە 6 هەزار کەس لە ژنان و منداڵانی ئێزدی لە ئابی 2014دا لە لایەن داعشەوە رفێنران و کران بەکۆیلە و کەوتنە بەر ئەشکەنجە و ئازار .