نێچیرڤان بارزانی: ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان وەک جینۆساید ڕابگەیێنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366517-نێچیرڤان_بارزانی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_کۆمەڵکوژیی_ئێزدییەکان_وەک_جینۆساید_ڕابگەیێنێ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵوەگەڕی قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە لایەن داعشەوە، داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد ئەو قەڵاچۆیە بەفەرمی وەک جینۆساید بناسێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2019 11:53 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: ڕێکخراوی نەتەوەکان کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان وەک جینۆساید ڕابگەیێنێ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پێنجەمین ساڵوەگەڕی قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی لە شنگال لە لایەن داعشەوە، داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد ئەو قەڵاچۆیە بەفەرمی وەک جینۆساید بناسێنێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە کەناڵی ڕووداو، نێچێرڤان بارزانی ئەمڕۆ شەممە١٢ی گەلاوێژ(سێی ئاگۆست) ، بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەر، وێڕای ڕێزنان لە کەسانی بێتاوان کە بوونە قوربانی دڵڕەقی و تاوانکارییەکانی داعش، پێی داگرت، هەرێم هەتا لەناوچوونی بەتەواوەتی ترۆر و گەڕاندنەوەیان کە رفێندراون، ساتێکیش ناوەستێ.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەدا داوای لە ڕێکخراوی نەتەوەکان کردووە، لە پێنجەمین ساڵهاتی داگیرکرانی شنگال لەلایەن داعش و قەڵاچۆی کوردانی ئێزدی، بۆ پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی وەها کارساتگەلێک، ئەو قەڵاچۆیە بەفەرمی وەک جینۆساید ڕابگەیێنێ.

لەپەلاماری داعش بۆسەر شنگال ٣٦٠هەزار کەس لەحەشیمەتی٥٥٠هەزار کەسیی ئێزدیەکان لە شنگال ئاوارە بوون و ١٠٠هەزار کەسیش ڕوویان کردۆتە وڵاتانی دیکەو هەزاران ئێزدیش قەڵاچۆ کران و خرانەنێو گۆڕە بەکۆمەڵەکان نێژران و هەزاران کەس لەوانیش لەلایەن داعش ڕفێندران و بەکۆیلەتی گیران.