ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەڕی کۆکوژی شەنگال بەڕێوە چوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366566-ڕێ_و_ڕەسمی_پێنجەمین_ساڵوەگەڕی_کۆکوژی_شەنگال_بەڕێوە_چوو
ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی بەرپرسانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وێنە سەروکی هەرێم سەرۆک وەزیران و ئەمیری ئیزەدیەکانی جیهان و میوانانی کوردی ئیزەدی ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەڕی جینوسایدی کوردانی ئیزەدی بەڕێوە چوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2019 12:51 Asia/Tehran
  • ڕێ و ڕەسمی  پێنجەمین  ساڵوەگەڕی کۆکوژی شەنگال بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی بەرپرسانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ وێنە سەروکی هەرێم سەرۆک وەزیران و ئەمیری ئیزەدیەکانی جیهان و میوانانی کوردی ئیزەدی ڕێ و ڕەسمی پێنجەمین ساڵوەگەڕی جینوسایدی کوردانی ئیزەدی بەڕێوە چوو .

 ئەو  ڕێ و ڕەسمە  لە لایەن   دامەزراوەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی  لالش  لە پارێزگای دهوک  بەڕێوە چوو  لەو  ڕێ و ڕەسمەدا  نەچیروان بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  مەسروور بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێم  میرحازم تەحسین بەیگ   ئەمیری  ئیزەدیەکانی  جیهان  و نوێنەری  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە  ئێراق  و کەسایەتیە  سیاسیەکان   نوێنەران  وسەرکونسولی  وڵاتانی جوراوجۆر  بەڕێوە چوو .  لە سەرەتای  ئەو  ڕێ و ڕەسمە  سروودی  نیشتمانی "  ئەی خەنیم "  خوێندرا .  فەر.اد ئەتروشی  پارێزگاری دهوک  بەخێر هاتنی  میوانانی  کرد  دوای  ئەوەش  بە موسیقایەکی تایبەتی کوردانی ئیزەدی  ڕێ و ڕەسمەکە  دەس پێی بوو کە  لە ڕەنج و ئازاری  کوردەکانی  ئیزەدی  ئیلهامی  وەرگرتبوو . مەسعوود بارزانی  ڕێبەری پارتی   دیموکراتی کوردستانی  ئێراق  " پارتی " لە پەیامێکدا بە بونەی  پێنجەمین  ساڵوەگەڕی  قەڵاچۆی کوردانی ئیزەدی لە لایەن داعشەوە  خوازیاری  پەرە سەندنی  هەوڵەکانی ناوخۆیی  و دەرەوەیی بۆ ناساندنی  ئەو کوشتارە وەک بەرە کوژی بوو . مەسعوود بارزانی  لەو پەیامەدا  جەختی کرد  ئەو  جەنایەتانەی   تڕوڕیستانی داعش  لە شەنگال  ئەنجامیان دا  بە پێی  هەموو  پێوەرەکان  بەرە کوژیە  و پێویستە  کە هەموو  هەوڵەکان  لە ئاستی  ناوخۆیی  و نێونەتەوەییدا بۆ ناساندنی  ئەو کوشتارە  وەک  بەرە کوژی و هەروەها دۆزینەوە  و گەڕانەوەی  کوردانی  ڕفێندراو  لە لایەن داعشەوە  زیاد بکرێن . ڕێبەری  پارتی  هەروەها داوای کرد   دەوڵەتی  هەرێمی کوردستان  و دەوڵەتی ناوەندی   ئێراق بگەنە  ڕێکارێکی  هاوبەش بۆ بنیاتنانەوە و ئاوادان کردنەوەی  شەنگال و ئیدارەی  ئەو شارە  لە لایەن  دانیشتووانی ناوچەکە . سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا بە بۆنەی  پێنجەمین  ساڵوەگەری کوشتاری کوردە  ئیزەدیەکانی  شەنگال جەختی کرد کە دەوڵەتی هەرێم بە هاوکاری  دەوڵەتی ناوەندی  هەوڵ  ئەدات بۆ چارەسەری کێشەی  کوردەکانی  ئێزەدی و گەڕانەوەیان بۆ شەنگال . مەسروور بارزانی لەپەیامەکەی  دا جەختی کرد  ئیزەدیەکانی  لە مێژووی خویاندا  بە جاران  ڕووبەڕووی  قەلاچۆ و بەرە کوژی  بەربڵاو بوونەوەتەوە  کە دوایینی  کوشتاری  ئووتی  2014 لە شەنگال و لە لایەن  داعشەوە بوو  بەڵام  سەرەڕای  ئەو  هەموو جەنایەتگەلە  ئیزەدیەکان بەردەوام   شوناسی  ئایینی و نیشتمانی  خۆیان  پاراستووە .