مەسعود بارزانی و وه‌زیری به‌رگری عیراق کۆبوونه‌وه‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367000-مەسعود_بارزانی_و_وه_زیری_به_رگری_عیراق_کۆبوونه_وه
سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و وه‌زیری به‌رگری عیراق بارودۆخی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌یان تاووتوێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 13, 2019 03:22 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی و وه‌زیری به‌رگری عیراق کۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان و وه‌زیری به‌رگری عیراق بارودۆخی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌یان تاووتوێ کرد.

میدیاکانی‌ پارتی‌ بڵاویان کرده‌وه‌ که‌  دوێنێ دووشه‌ممه‌ 12ی ئابی 2019 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له‌ نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عیراق کرد.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا که‌ له‌ دیداره‌که‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عیراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ کرا.

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو که‌ شه‌ڕی داعش و پێشهات و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ی‌ بارزانی‌ و وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق بوو.