تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367674-تورکیا_جارێکی_دیکە_هەرێمی_کوردستانی_بۆردومان_کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی تورکیا جارێکی تر ناوچە ئاوەدانەکان و بەرزاییەکانی شیلادزێ لە پارێزگای دەهووک لە هەرێمی کوردستان یان بە تووندی بۆمباران کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2019 15:51 Asia/Tehran
  • تورکیا جارێکی دیکە هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی تورکیا جارێکی تر ناوچە ئاوەدانەکان و بەرزاییەکانی شیلادزێ لە پارێزگای دەهووک لە هەرێمی کوردستان یان بە تووندی بۆمباران کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ماڵپەڕی دەنگ وباسی ڕۆژ نیوز ڕاپۆرتی دا پاشنیوەڕۆی  ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ـی خەرمانان/٢٥ـی ئاگۆ٩ست،ئەرتەشی تورکیا ناوچە ئاوەدانەکان و بەرزاییەکانیی کورە ژارۆ لە ناوچەی شیلادزێ لە پارێزگای دەهووک لە هەرێمی کوردستان یان بە تووندی بۆردومان کردووە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە بۆمبارانەکان لەم ناوچەیە بۆ چەند کاژێر درێژەی بووە و خەساری زۆری داوە لە ناوچە ئاوەدانەکان و شاخ و چیاکانی ئەم ناوچەیە و هێشتایش زانیاری وردانە لە ڕادەی تێداچووانی لەبەردەست دا نییە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی دەنگ وباس-لێکۆڵینەوەی  "شارپرێس" ڕاپۆرتی داوە ڕۆژی ڕابردوویش فڕۆکە جەنگییەکانی تورک گوندەکانی باکوورمان لە ناوچەی زیباری لە ستانی دەهوک یان بۆردومان کردووە و ترۆمبیلیک کە دەڵێن چوارشارومەندی ناسەربازی تێا دابوون داوەتە بەر ئامانجی خۆی،بەڵام  ژمارەی تێدا چووانی ئەگەری ڕوون نەبۆتەوە.

پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان،کەلە ساڵانی دەهەی نەوەد دەستپێکراوە و لە ماوەی دوو ساڵ دانووستانەکانی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ کوردەکانیی ئەم وڵاتە ڕاگیردرا و بە شکستی دانووستانەکان دیسانەوە دەستپێکرا و لەمانگەکانی ڕابردوو تووندتریش بۆتەوە.