داوای قهرهبووکردنهوهی کهسوکاری قوربانیانی ئهنفال
ئاب 27, 2019 03:14 Asia/Tehran
ههدار بارزانی جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدانی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ تیمێکی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدەن بۆ پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی ئەنفال، کە بە یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی پێکراوە.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانیش داوای لە بەغدا کرد، ئەرکی یاسایی خۆی بەرامبەر قوربانیانی ئەنفال جێبەجێبکات، دوای ئەوەی چەند ساڵێکە بەغدا خۆی لەو ئەرکە دەدزێتەوە.
بە ھۆی تاوانی ئەنفالەوە زیاتر لە 180 ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا بێ سەرو شوێنن، ئەمە جگە لەوەی رووفاتی بەشێک لە ئەنفالەکان بە چەند قۆناغێک بۆ ھەرێمی کوردستان گەڕێندراونەتەوە. گەڕان بەدوای ئێسک و پروسکی ئەوانی دیکەشدا بەردهوامە.