وەزیری نێوخۆی ئێراق سبەینێ سەری هەرێمی کوردستان دەدا.
ئاب 27, 2019 12:02 Asia/Tehran
وەڤدی پایەبەرزی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری نێوخۆ،سبەینێ دەگاتە هەوڵیر.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ لە هەواڵێکی بەپەلە باسی لە سەفەری بەمزووانەی وەڤدی پایەبەرزی عێراقی بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری نێوخۆ بۆ هەوڵێر ناوەندی هەرێمی کوردستان کرد.
لەم هەواڵە دا ئاماژە نەکراوە بە وردیاتی بەرنامەی سەفەرەکەی وەزیری نێو خۆی عێراق لە رۆژی چوار شەممە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەم سەفەرە لە حاڵێک دایە کەبەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکشەممەی ڕابردوو باسی لە سەفەری بەمزووانەی لیژنەی پایەبەرزی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کردبوو بەمەبەستی وتووێژ لەسەر برگەگەلێک وا پێکەوە ناکۆکییان لە سەر دا هەیە.