دەرکرانی حۆکمی ئیعدام بۆ یازدە تیرۆریستی داعش لە بابیلی عێراق
ئاب 28, 2019 16:06 Asia/Tehran
دادگەیەک لە عێراق ژمارەیەک لە تیرۆریستە داعشیەکانی کەلە دۆسیەی تەقینەوە ببوونە هۆی کوژران وبریندار بوونی فرەتر لە بیست هێزی پۆلیسی فیدراڵ ، بە ئیعدام مەحکوم کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی سومەریە نێوز ، ناوەندی زانیاری گەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانی عێراق پاشنێوەڕووی ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند کە ناوەندی یەکەمی دادگەی سزادانی پاڕێزگەی بابیل لە ناوەندی ئەم وڵاتە حوکمی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ دۆسیەی یازدە کەسی تاوانبار بە ئەندامیەت لە گروپی تیرۆریستی داعش دەرکردووە.