مەسروور بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیارێک لەسەر هاووڵاتیانی عێراقی دەدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367895-مەسروور_بارزانی_و_وەزیری_ناوخۆی_عێراق_بڕیارێک_لەسەر_هاووڵاتیانی_عێراقی_دەدەن
ڕۆژی پێنجشەممە 2019/8/29 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2019 04:35 Asia/Tehran
  • مەسروور بارزانی و وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیارێک لەسەر هاووڵاتیانی عێراقی دەدەن

ڕۆژی پێنجشەممە 2019/8/29 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرۆکایەتی یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ لە دیدارەکەدا وەزیری ناوخۆی عێراق خۆشحاڵیی خۆی  دەربڕی بەرامبەر دروست بوونی ئەو کەشە ئەرێنییەی ئێستا لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە و ئاماژەی بەوەکرد کە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە  و هەر کێشەیێکیش بێتە پێشەوە پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێت.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی وەزیری ناوخۆی عێراقی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا، که‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ بوو، ئاماژە بە کێشەی نشینگه‌ و وەرگرتنی بڕی 10 هەزار دیناری عێراقی کرا کە لە هەموو هاووڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو میکانیزمەی بەناوی "ئیقامە" ناوزەد کراوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گەشتیاران بووە، لەمەودوا ناوەکەی دەکرێتە دڵنیایی ئاسایش.

هەروەها لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بڕیاردرا لە مەودوا حکوومەتی هەرێم خەرجییەکانی سیستەمی دڵنیایی ئاسایش دابین بکات و  لە 1/ 9 بەم لاوە هیچ بڕە پارەیێک لە هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عێراق کە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن وەرناگیرێت.