یەکەمین پێشانگای زانکۆ پزیشکییەکانی ئێران لە سلێمانی کرایەوە
بە ئامانجی ناساندنی توانا زانستی و فێرکارییەکان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەو خوێندکارانەی دەیانەوێت لە بوارە پزیشکیەکاندا بخوێنن، یەکەمین پێشانگای زانکۆ پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرایەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵیی خەندان؛ دوێنێ پێنجشەممە ٢٩ی ئاگوست یەکەمین پێشانگای زانکۆ پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرایەوە، کە تیایدا هەریەکە لە هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوشتەری، کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، نوێنەری وەزارەتی خوێندنی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم و ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئیداری و تەندروستیی سلێمانی و نوێنەری زانکۆکانی هەرێم ئامادە بوون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە وتارێکدا لە پێشانگاکەدا خۆشحاڵیی خۆی بەهەماهەنگی نێوان زانکۆکانی سلێمانی و ئێران دەربڕی و داوای کرد، لەو پڕۆسەیەدا هاوکاری کەسوکاری شەهیدان بکرێت و کارئاسانیان بۆ بکرێت کاتێک دەیانەوێت لە زانکۆکانی ئێران بخوێنن.
پێشانگاکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، تیایدا ١٤ زانکۆی پزیشکی پێشکەوتووی ئێران بەشداریان کردووە، جگەلە ناساندنی توانا زانستی و فێرکارییەکانی زانکۆکان داشکاندن و کارئاسانی بۆ ئەو خوێندکارانەش دەکەن کە دەیانەوێت لە زانکۆ پزیشکیەکانی ئێران بخوێنن.