یارمەتی بانکی جیهانی بۆ بەدی هاتنی چاکسازی ئابووری لە هەرێمی کوردستان
بەڕێوە بەری بانکی جیهانی لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، ڕایگەیاند کە بانکی جیهانی یارمەتیی بەدی هاتنی چاکسازیی ئابووریی هەرێم وجێ بەجێ کردنی بەرنامەکانی دەوڵەتی نوێ دەدات .
ماڵپەڕی ڕەسمیی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی دا کە "ساروج کومارجا" ڕایگەیاندووە بەرنامەوتەوەرو مێحوەرەکانی سەرەکی بەرنامەی دەوڵەتی نوێی هەرێم بە سەرۆک وەزیرایەتی بارزانی لێک داوەتەوە وپشت ڕاستی دەکاتەوە. ناوبراو وتی کە بانکی جیهانی لە بەرنامەی دەوڵەتی نوێی هەرێم پشتیوانی کردووە وبۆ جێ بەجێ کردنی لەگەڵ دەوڵەت هاوکاری دەکات. هەروەها بە ناساندنی ڕەمزی نوعمان وەکوو نوێنەری بانکی جیهانی لە عێراق ، پیداگری کرد کە کارناسان وپسپۆڕانی بانکی جیهانی بۆ نێردران بۆ هەرێمی کوردستان ویارمەتی دان بە دەوڵەتی هەرێم بە تایبەت لە بواری بەدی هێنانی چاکسازی ئابووری ئامادەییان هەیە وبانکی جیهانی لەم بارەوە یارمەتی هەرێم دەدات. مەسرور بارزانییش وێڕای ڕێزگرتن لە پشتیوانی بانکی جیهانی لە هەرێم ، مەبەست لە بەرنامەی کاری دەوڵەتی گەشە وپەرەی ئابووری هەرێم بە پاڵپشتیی تواناییە ناوخۆییەکان وهەروەها یارمەتی بیانیەکان زانی ووتی کە یەکێ لە مەبەست وئامانجە سەرەکیەکانی ئەم بەرنامەیە دەرباز کردنی ئابووریی هەرێم لە تاکەداهاتییەولەم بوارەدا هەوڵ دەدرێت بەشەکانی کشت وکاڵ وگەشتیاری وسەنعەت گەشەی پێ بدرێت. بارزانی پیداگری کرد کە یەکێ لە سەرەتیەکانی کاری دەوڵەتی نوێ پشتیوانی لە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی ودابین کردنی بواری باش بۆ سەرمایە نانەوەی بیانیە.