جێگری وەزاڕەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان : ٢٢٢هەزار کەس لە کوردەکانی ئێراق بێسەروشوێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367976-جێگری_وەزاڕەتی_شەهیدانی_هەرێمی_کوردستان_٢٢٢هەزار_کەس_لە_کوردەکانی_ئێراق_بێسەروشوێنن
جێگری وەزاڕەتی شەهیدان وئەنفال کراوانی هەرێمی کوردستان ، ڕایگەیاند کە دوابەدوای بەرەکوژی و قەڵاچووی گەڵاڵەڕێژی کراوو ئامانجداری کوردەکانی عێراق لە لایەن ڕژێمی بەعسی سەدام، ٢٢٢ هەزار کەس لەوان بێسەروشوێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • جێگری وەزاڕەتی شەهیدانی هەرێمی کوردستان : ٢٢٢هەزار کەس لە کوردەکانی ئێراق بێسەروشوێنن

جێگری وەزاڕەتی شەهیدان وئەنفال کراوانی هەرێمی کوردستان ، ڕایگەیاند کە دوابەدوای بەرەکوژی و قەڵاچووی گەڵاڵەڕێژی کراوو ئامانجداری کوردەکانی عێراق لە لایەن ڕژێمی بەعسی سەدام، ٢٢٢ هەزار کەس لەوان بێسەروشوێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی سبەی، بروان حەمدی دوای سەفەر بۆ بەغدا بۆ پێوشوێن گرتنی چارەنووسی کەسانێک کە لە رەوتی بەرەکوژی ڕژێمی بەعسی سەدام لە دژی کوردەکان بێسەروشوێن بوونە ، ڕایگەیاند کە عێراق وەکوو وڵاتێک دەناسێندرێت کە زۆرترین ژماری خەڵک وشارومەندی بێسەروشوێنی هەیە ولەم نێوانە دا کوردەکان لە عێراق زۆرترین ژماری ئەو کەسە بێسەروشوێنانە. ناوبراو وتی : یەکەم ئەوەکە زۆربەی  تێکەڵچوونەکانی وڵاتی عێراق لە  ناوچە کوردنشینەکان ڕووی داوە وهەروەها ئەمەکە قوربانی سەرەکی سیاسەتی بەرەکوژی وتاوانەکانی گەڵاڵەڕێژی کراو وقەڵاچووی بەربڵاو لەم وڵاتە بوونە، زۆرترین بەشیان لە بێسەروشوین بووانی ئەم وڵاتە هەیە ودوابەدوای هۆکارە ناوبراوەکان لەحاڵی ئێستاکەدا ٢٢٢هەزار کەس لە کوردەکانی عێراق بێسەروشوێنن وهیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان لە بەردەس دانیە. هەروەها وتی کە بەناوی  وەزاڕتی  شەهیدانی هەرێم بە شێوەی رەسمی خوازیاری پێووشوێن گرتنی چارەنووسیی ئەم کەسانە لە لایەن ڕێکخراوە هاوپێوەندەکانی دەوڵەتی ناوەندی وتەرخان دانی بودجەی باش بۆ ئەم کارە لە لایەن دەوڵەتی عێراق بوونە.