چاوپێکەوتنی مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i367980-چاوپێکەوتنی_مەسعود_بارزانی_لەگەڵ_سەرکۆنسولی_ئێران_لە_هەولێر
لەدیداری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، پێداگیرا لەسەر پەرەپێدانی فرەلایەنەی پەیوەندییەکانی ئێران وهەرێم.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2019 14:06 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر

لەدیداری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، پێداگیرا لەسەر پەرەپێدانی فرەلایەنەی پەیوەندییەکانی ئێران وهەرێم.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر، چاوپێکەوتنێکی لە رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی حەوتی خەرمانان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام داوە.

لەو چاوپێکەوتنەدا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان تاوووێ کراو لەبارەی ڕێگاکانی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە، وتووێژ کرا.

مەسعود بارزانی بەئاماژە بە پێکهاتن و دەسبەکاربوونی کابینەی حکومەتی نۆیەمی هەرێم، وتی: لەوەدڵنیام کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەموو بوارە سیاسی، ئابوری، ئاسایشی و فەرهەنگییەکان پەرە دەسێنێ.

رەشنوری وێڕای سوپاس وێژی لە نیازپاکیی بارزانی و پیرۆزبایی پێکهاتنی کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، پێی داگرت لەسەر پێویستیی پەرەی هاوکاریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق و پەرەی پەیوەندییەکان.

شیاوی ئاماژەیە دوولایەن هەروەها وتووێژیان کرد لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە و جەختیان کردەوە لە چەسپاندنی ئاسایشی هەردووک لایەن.