دامەزرانی حیزبێکی نوێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق
پارتێکی سیاسی نوێ بەناوی "بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی" بە جیابوونەوە لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، بوونی خۆی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەشێک لەئەندامانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کە پێشتر و لەساڵی٢٠١٤ ناڕەزایەتیان دەربڕی بە سیاسەتەکانی پارتەکەو خوازیاری چاکسازیی لەو پارتەدابوون، رۆژی ڕابردوو و لە ڕێوڕەسمێکدا لەشاری سلێمانی، لەوپارتە جیابوونەوەو دامەزرانی پارتێکی نوێیان راگەیاند.
دامەزرێنەرانی ئەو پارتە لەپرێس کۆنفرانسێکدا، رایانگەیاند کە لەچوارچێوەی ئەو پارتە نوێیەداو لەژێر ناوی "بزووتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی" بۆ هێنانەدی چاکسازیی لەهەرێم و لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندا، چالاکی ئەنجام دەدەن.
ئەو پارتە لەبەیاننامەی ڕاگەیاندنی دامەزرانی خۆیدا ئاماژەی کردوو، وەک بزووتنەوەیەک خوازیاری چاکسازیی هەمەلایەنە لەئاراستەی دابین کرانی مافە بنچینەییەکانی گەلی هەرێم بەتایبەت ژنان و گەنجان وهەروەها بۆ گەشەوپێشکەوتنی هەرێم وبنیات نانەوەی سیستەمی ڕاژەکاریی گەیاندن هەوڵ دەدا.