هەولێر و بەغدا بەنیازن ڕێککەوتننامەی نوێی ئیمزا بکەن لەبارەی بووجە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i368109-هەولێر_و_بەغدا_بەنیازن_ڕێککەوتننامەی_نوێی_ئیمزا_بکەن_لەبارەی_بووجە
ئەندامیی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق باسی لە هەوڵی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە و هەرێمی کوردستان کرد،بۆ ئیمزای ڕێککەوتننامەیەکی تازە لەبارەی بەرەبەشی هەرێم لە بووجەی ساڵی ٢٠٢٠ زایینی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2019 11:22 Asia/Tehran
  • هەولێر و بەغدا بەنیازن ڕێککەوتننامەی نوێی ئیمزا بکەن لەبارەی بووجە

ئەندامیی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق باسی لە هەوڵی دەوڵەتی ناوەندی ئەم وڵاتە و هەرێمی کوردستان کرد،بۆ ئیمزای ڕێککەوتننامەیەکی تازە لەبارەی بەرەبەشی هەرێم لە بووجەی ساڵی ٢٠٢٠ زایینی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپریس بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس،ئەحمەد سەیدو وێرای ئاماژەدان بە مەی ڕێککەوتننەکانیی پێشووتری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەبارەی بووجە و بەرەبەشی هەرێم، ئاکامێکی باشی نەبووە،گوتی کە هەوڵێر و بەغدا لەهەوڵ دان بۆ یاسای بووجەی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیان ڕابگات بە رێککەوتن و بارودۆخێکی جیاوازتر.

ئەندامیی کۆمیسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق گوتی کە ڕێککەوتنگەلێک کە بەرلەمە لە نێوان هەولێر ق بەغدا ئەنجام دراوە،نەیتوانیوە پاوەجێی سیاسی وئابووری بۆ خەڵکیی ئەم وڵاتە مسۆگەر بکات.

ئەو گوتیشی دەوڵەتی هەرێم بە گوێرەی ئەرکی خۆی لەبارەی ڕادەست کردنیی لە رۆژ دا ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە بەغدا نەجولاوەتەوە و بەردەوامی ئەم ڕەوتە دەتوانی ببێتە هۆی نارەزامەندی پارێزگاکانیی باشووری و ناوەندی عێراق وگوشارنواندنی ئەوان بە سەر دەوڵەتی ناوەندی لەمەر پچراندنی مووچەی کارمەندانی هەرێم.