حاڵوماڵی شاروومەندانی هەرێمی کوردستان کەوتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی تورکیا
ژومارێک لە ماڵی گوندنشینانی باکووری ئێراق لە پەلاماری نوێ توپخانەی ئەرتەشی تورکیا کاول کران .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ئەرتەشی تورکیا گوندەکانی سنووری هەرێمی کوردستانی ئێراقیان لە پارێزکای دهوک دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی و لەو پەلامارەدا ژمارێک لە ماڵە ئاوادانەکان لە گوندی بیدوهە لە ناوچەی برواری سەروو هەڵکەوتوو لە پارێزگای دهوک کاول کران . پەلاماری توپخانەیی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر ناوچەگەلی گوندنشینی دەڤەری دهوک هەروا بووە هۆی خەسارگەلێکی زۆر لە گوندنشینان . پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆ سەرناوچەگەلی سنووری هەرێمی کوردستان بە بیانووی پەلامارکردنە سەر پەکەکە لە ساڵەکانی ڕابردوودا دەستی پێی کراوە و دوای شکستی وتووێژەکانی ئاشتی تورکیا لە نێوان دەوڵەت و کوردەکانی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2015 ئەو پەلامارگەلە توندتر بووەتەوە.