عومەر سەی عەلی، وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە
عومەر سەید عەلی بۆ دووهەم جار وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس؛ ئهمڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی ههڵبژاردنی بزووتنهوهی گۆڕان ههڵبژاردنی بۆ ڕێکخهری گشتیی گۆڕان و ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن ئهنجام دا.
لەو هەڵبژاردنانەدا ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لەنێو عومەر سەید عەلی وشۆڕش حاجی جارێکی دیکە عومەری سەید عەلیان بە٢٨دەنگ لەکۆی٤٤دەنگ بۆ ڕێکخەری بزووتنەوەکە هەڵبژارد.
عومەری سەید عەلی پاش نەوشیروان مستەفا، دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان و دووهەم ڕێکخەری ئەو بزووتنەوەیە کە بەڕەوتێکی ئۆپۆزسیۆنی هاتەنێو گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی کوردستان بەڵام ئێستا لە حکومەتی ئیئتلافیی نۆیەمدا ئامادەیە.
عومەری سەید عەلی لە٢٥ی ژوولای٢٠١٧وەو پاش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
ڕەخنەوگازندەی زۆر دەگیرێ لە عومەری سەید عەلی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن ڕێبەرانی نوێەوەو ڕەوت و شێوازی ناوبراو بەهۆکاری شکست هێنانی هەڵبژاردنیی گۆران دەزانن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان.