نیگەرانی دەربڕینی نێچیروان بارزانی لە بارەی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدارێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردانی سوریا ( ئەنەکەسە) لە بارەی هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردنشینەکانی سوریا نیگەرانیی دەربڕی.
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، نێچیروان بارزانی لە هەولێر چاوی کەوت بە شاندێک لە ئەنەکەسەوە بە سەرۆکایەتی سعود مەلا سەرۆکی ئەنەکەسە .
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکرات لەمبارەوە راپۆریدا دوو لایەن دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و ڕوڵ و دەوری وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیان تاووتوێ کرد .
بارزانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی لێکگەیشتن و متمانە سازیی نێوان هەموو پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردی سوریا و رایگەیاند هەرێم ئامادەی هەر چەشنە هاریکاری و داکۆکیەکە لە پێناو بەدیهێنانی سەقام لەو ناوچانەداو چارەسەریی ئاشتیانەی کێشە و گرفتەکان .
لەم دیدارەدا هەروەها سازان و هاریکاریی و قەبوڵکردنی جیاوازیەکانی نێوان لایەنە جیاجیاکان لە سوریا وهاواهەنگیی لە پێناو نەهێشتنی کێشەکان و بەدیهێنانی سەقام و ئاسایش بە پێویست دانرا .
دوو لایەن هەروەها بەپەرۆشیی خۆیان لەو هەنگاوانەی تورکیا و تاقمە تیرۆریستیەکانی سەربەو وڵاتە نیشاندا کە دەبنە هۆی تێکچوونی پێکهاتەی حەشیمەتیی و دیموگرافیای ناوچە کوردیەکانی سوریا.