به‌غدا کۆتا موچه‌ی ساڵی 2019ی بۆ هه‌رێمی کوردستان نارد
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 07:03 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵی خسته سه‌ر هه‌ژماری بانکی ناوه‌ندیی هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی خسته سه‌ر هه‌ژماری بانکی ناوه‌ندیی هه‌رێم.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس باسی له‌وه‌شکرد، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ئه‌وه ده‌بێته کۆتا موچه‌ی ئه‌مساڵ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی ساڵی 2020 دوابکه‌وێت، ئه‌وا ناردنی موچه بۆ هه‌رێمی کوردستان تا په‌سه‌ندکردنی یاسای بودجه به‌رده‌وامیی ده‌بێت.