بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ چاکسازییەکانی حکومەت راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373469-بارزانی_پاڵپشتی_خۆی_بۆ_چاکسازییەکانی_حکومەت_راگەیاند
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرتی کوردستان لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی حزبەکەی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا خەڵکی کوردستان "پاداشی هەڵوێستەکانی پارتیان دایەوە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 12:31 Asia/Tehran
  • بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ چاکسازییەکانی حکومەت راگەیاند

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرتی کوردستان لەمیانی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی حزبەکەی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا خەڵکی کوردستان "پاداشی هەڵوێستەکانی پارتیان دایەوە".

مەسعود بارزانی رایگەیاندوە، "لە هەڵبژاردنەکانی پێشودا خەڵکی کوردستان پاداشی هەڵوێستەکانی پارتیان دایەوە"، پشتیوانیی خۆشی بۆ پڕۆژە و بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بابەتی چاکسازی لە بوارە جیاجیاکان و هەروەها ڕێکخستنەوە و باشترکردنی دۆخی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.ئەوەش خراوەتەڕو، لە بەشێکی تری ئەو کۆبونەوەیەدا بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان، جەختی پێشەنگبونی ڕۆڵی ئافرەتان و قوتابیان و لاوان لە هەمو گۆڕانکاری و پێشڤەچونێک کردەوە.