پیداگری سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لەسەر پەرەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373664-پیداگری_سەرکونسولی_ئێران_لە_هەولێر_لەسەر_پەرەی_پێوەندی_لەگەڵ_هەرێمی_کوردستان
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ، لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی نوسینگەی پێوەندی دەرەوەیی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق" پارتی" لە سەر پێویستی پێوەندی نێوان ئێران وهەرێمی کوردستان ، پیداگری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 18, 2019 12:50 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لەسەر پەرەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ، لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی نوسینگەی پێوەندی دەرەوەیی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق" پارتی" لە سەر پێویستی پێوەندی نێوان ئێران وهەرێمی کوردستان ، پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، کۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ڕایگەیاند کە نەسروڵڵا ڕەشنودی سەرکۆنسۆل، دیدار وچاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هۆشیار سیویلی سەرۆکی نوسینگەی پێوەندی دەرەوەی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق ئەنجام داوە. بە پێی ئەم هەواڵە ، لەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا دوایین دۆخی ئەم دواییە لە رۆژهەڵاتی ناڤین وبەتایبەت ، گۆڕانکاریەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا درایە بەر باس ووتووێژ . ڕوداوەکانی مانگەکانی ئەم دواییە لە عێراق وپێک ھاتنی کۆبوونەوە لە برێک لە شارە جۆربەجۆرەکان ولە کۆتایی دا خۆلە کار کێشانی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، لە مژارەکانی تری بەر وتووێژ لەم دیدار وچاوپێکەوتنە ڕاگەێندراوە. هەروەها پێوەندیەکانی دوو لایەنەی ئێران وعێراق لە پێوەندیەکانی هەرێمی کوردستان ووەبیر هێنانەوە ی یەکیەتی ویەکگرتوویی کۆن ولەمێژینە ومێژوویی لە مێحوەرەکانی تری وتووێژەکە بوو وڕەشنودی و سیویلی لەسەر پاوەجیی فرەتر لە جاران وگەشەی پێوەندی وهاوکاریە هاوبەشەکان لە بوارەکانی سیاسی ، ئابووری وفەرهەنگی ومیدیاکانی بەرهەم هێنەری هەواڵ پیداگریان کرد.