دووپات بوونەوەی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆسەر ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373696-دووپات_بوونەوەی_پەلاماری_ئاسمانی_تورکیا_بۆسەر_ناوچەگەلێک_لە_هەرێمی_کوردستانی_ئێراق.
لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بوسەر دەڤەری برادۆستی سەربە پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستان کێڵگە ڕوەکیەکانی ئەو دەڤەرە بەشێوەیەکی بەربڵاو ئاگریان تێ بەربوو،
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2019 11:31 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بۆسەر ناوچەگەلێک لە هەرێمی کوردستانی ئێراق.

لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی تورکیا بوسەر دەڤەری برادۆستی سەربە پارێزگەی هەولێری هەرێمی کوردستان کێڵگە ڕوەکیەکانی ئەو دەڤەرە بەشێوەیەکی بەربڵاو ئاگریان تێ بەربوو،

بەپێی ڕاپورتی ماڵپەڕی هەواڵدەری کوردپرێس ، ماڵپەڕی ڕۆژنیوز ڕایگەیاندوە کە سەرلەئێوارەی دوێنێ چوارشەمی ٢٧ی مانگی سەرماوەز فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا دەڤەری برادۆستی هەڵکەوتوو لە ناوچەی سۆرانی سەربە هەولێری هەرێمی کوردستانیان بە توندی بۆردوومان کردوە .

هەربەپێی ئەم هەواڵە لەئاکامی ئەو پەلامارەدا زیانێکی زۆر گەیشتۆتە زەویە کشت و کاڵی و مووچەی گوندنشینەکان و ئاگرێکی بەربڵاویش کێڵگە ڕوەکیەکانی ئەو دەڤەرەی گرتۆتەوە.

ڕۆژنیوز ڕادەگەیەنێ کە تەنانەت چەند کاژێریش لەدوای ئەو ڕوداوەو ئاگرکەوتنەوەکە فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا  هەروا خەریکی مانۆڕلێدان بوون بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا.