دەستەى دەستپاکىی هەرێم ناوى ئەو وەزیرانە ئاشکرا دەکات فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان پڕناکەنەوە
سەرۆکى دەستەى دەستپاکى رایدەگەیەنێت ناوى ئەو وەزیرانە ئاشکرا دەکەن فۆڕمى ئاشکراکردنى سامانەکانیان ناگەڕێننەوە بۆ دەستەکەیان.
هەواڵێکی ماڵپەڕی شارپرێس دەڵێ ، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێم بە ئێن ئاڕتى راگەیاندوە،هەر وەزیرێک فۆڕمى دەستەکەیان تایبەت بە ئاشکراکردنى سەروەت و سامانەکەیان نەگەڕێنێتەوە ئاگاداریان دەکەنەوە دواى ئەوە کە نەیانگەڕاندەوە ئەوا ناوەکەى ئاشکرا دەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردوە لە ساڵى نوێدا فڕۆمى دەستەى دەست پاکى دەدەنە سەرۆکایەتى هەرێم و ئەو راوێژکارو بریکارە نوێیانەى پۆستیان لە کابینەى نۆیەم وەرگرتووە.
سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێم باسى لەوەشکردوە، هەر وەزیرو پەرلەمانتارێک لەکاتى وەرگرتنى بەرپرسیارییەتیان تا خانەنشینبوونیان سامانیان زیاد کردبێت وردبینیان لەگەڵ دەکرێت کە لەئەگەرى تۆمەتباربوونى بە دەستکەوتنى سامانى ناڕەوا لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکرێت.
هەروەها ناوبراو ئاشکراى دەکات دوو هەفتەیە وردبنیان لە سامانى پەرلەمانتارانى خولى پێشوو دەستپێکردوەو ئاشکرابووە کە چەند پەرلەمانتارێک سامانیان لە رادەبەدەر زیادى کردوە.