سەعدی پیرە دواخستنی کۆنگره‌ی یەکیەتی نیشتمانی بەرپەرچ دەداتەوە.
ئه‌ندامێکی دەفتەری ڕامیاری یه‌کێتی نیشتمانی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی باس له‌دواخستنی کۆنگره‌ی پارتەکهی ده‌که‌ن بەرپەرچ دەداتەوەو ڕاشیدهگهیهنێت، "21ی ئه‌م مانگه کۆنگرهکەیان ده‌به‌سترێت و دواش نا‌خرێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی نووسینگەی ڕامیاری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی باس له‌دواخستنی کۆنگره‌ی چواره‌می یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان ده‌که‌ن دورن له‌ڕاستیه‌وه، چونکە کۆنگره له‌واده‌ی دیاریکراوی خۆی که 21ی ئه‌م مانگه‌یه ده‌به‌سترێت.
زانیاریشی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی حزبه‌که‌ی ئاشکراکردو وتی:" نزیکەی 1006 ئه‌ندام به‌شداری ده‌که‌ن، سه‌رجه‌م ئاماده‌کاریه‌کانیش کۆتای‌یان هاتوه".
سه‌باره‌ت به‌شوێنی به‌ستنی کۆنگره‌که‌ش، که به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه له‌هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌تاسڵوجه ده‌به‌سترێت، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ڕه‌تیکرده‌وه، زانیاری له‌باره‌ی شوێنی کۆنگره‌که‌وه بخاته‌ڕو، وتیشی:"دیاریکردنی شوێنه‌که‌ی بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌کان جێده‌هێڵین".
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که 1-6-1975 دا له دیمه‌شق دامه‌زراوه، تا ئێستا ته‌نها سێ کۆنگره‌ی به‌ستوه، بڕیاربوو 7ی ئه‌م مانگه کۆنگره‌ی چواره‌م ببه‌سترێت، به‌ڵام دواخرا بۆ 21 ئه‌م مانگه.