سه‌ربازگه‌یه‌کی ئه‌مریکا لە کەرکووک هێرشی کرایە سه‌ر
شه‌وی رابردوو نزیکه‌ی 15 موشه‌ک ئارِاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی کێوان له‌باشوری که‌رکووک کراوه، که هێزه‌کانی ئه‌مریکای تێدا نیشته‌جێن و به‌و هۆیه‌وه سه‌ربازێکی خانه‌نشین کوژراوه‌و ژماره‌یه‌کی تریش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویکردوه‌ته‌وه:" شه‌وی رابردوو 14 بۆ 15 موشه‌ک ئارِاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی کێوان له‌باشوری که‌رکوک کراوه‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌ربازێکی خانه‌نشین کوژراوه‌و ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تریش برینداربوون".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ئاژانسه جیهانیه‌کان ئاشکرایانکردوه:" موشه‌که‌کان له‌کاتێکدا ئارِاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی کێوان کراون هێزه‌کانی ئه‌مریکا خۆیان بۆ چالاکیه‌کی گرنگ ئاماده ده‌کرد".هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" ده‌ستبه‌جێ هێزه‌کانی ده‌ستیان به‌لێکۆڵینه‌وه کردوه‌و ئۆتۆمبێلێکیان له‌نزیک سه‌ربازگه‌که دۆزیوه‌ته‌وه که موشه‌که‌کانی له‌سه‌ر هه‌ڵدراوه".
سوپای عیراقیش له‌به‌یاننامه‌کیدا، باسی له‌وه‌کردوه:" ته‌واوی موشه‌که‌کان له‌ناو سه‌ربازگه‌که له‌زه‌وی داوه".