کورد بۆ رەتکردنەوەى یاسای هەڵبژاردن پەنا بۆ دادگاى فیدراڵى دەبا
کورد و چه‌ند لایه‌نێکی دیکه له دادگای باڵای فیدڕاڵی تانه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق ده‌ده‌ن و ئەو یاسایە رەتدەکەنەوە کە پەرلەمان پەسندى کرد.
حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی فراکسیۆنی سه‌وز و سه‌رۆکی لیژنه‌ی پارێزگاکان له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، کورد له دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق تانه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عیراق ده‌دات چونکه ئه‌و یاسایه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی کورد و چه‌ند کوتله و لایه‌نێکی دیکه به زۆرینه په‌سه‌ند کراوه.
ئەو پەرلەمانتارە بەپێگەى فەرمى یەکێتى راگەیاندوە، یاساکه کێشه‌ی زۆرى تێدایەو ئەوان بۆ رەتکردنەوەى یاساکە پەنا بۆ دادگاى فیدرالى دەبەن.
هەروەها ئاڵى روونیکردەوە، سه‌رله‌به‌ری یاساکه له بواری سیاسی و ته‌کنیکی کێشه‌ی هه‌یه و هه‌ر بۆیه له دادگا تانه‌ی لێده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها یاساکه به تایبه‌تی ماده‌ی 15 و 16 کێشه‌ی زۆره و به‌زیانی کورد و چه‌ند پێکهاته‌ی دیکه‌یه.
هەفتەى رابردوو پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ یاسای هەڵبژاردنەکانى پەسند کرد و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش رەتیانکردەوە.