خانەنشینى 454 کەسى پلە باڵا له هه ریم لەژێر هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374281-خانەنشینى_454_کەسى_پلە_باڵا_له_هه_ریم_لەژێر_هەڕەشەى_هەڵوەشاندنەوەدایە
سەرچاوەیەکى باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینى هەرێمى کوردستانی ئیراق ئاشکراى دەکات کە 454 کەس بە پلەى باڵا خانەنشین کراون بەبێ ئەوەى وەزیفەیان بینیبێ، بەپێى پرۆژە یاساى چاکسازیش مووچەى سەرجەم ئەو پلە باڵایانە دەبڕدرێ کە وەزیفەیان نەبینیوە و بە پلەى وەزیر، بریکارى وەزیر، بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژکار خانەنشین کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2019 09:33 Asia/Tehran
  • خانەنشینى 454 کەسى پلە باڵا له هه ریم لەژێر هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەدایە

سەرچاوەیەکى باڵا لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینى هەرێمى کوردستانی ئیراق ئاشکراى دەکات کە 454 کەس بە پلەى باڵا خانەنشین کراون بەبێ ئەوەى وەزیفەیان بینیبێ، بەپێى پرۆژە یاساى چاکسازیش مووچەى سەرجەم ئەو پلە باڵایانە دەبڕدرێ کە وەزیفەیان نەبینیوە و بە پلەى وەزیر، بریکارى وەزیر، بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژکار خانەنشین کراون.

ەو سەرچاوەیە باڵایە کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە بە (رووداو)ى گوت: "لە ساڵی 2003 تاوەکو 2013 ئەو کەسانەی بە نایاسایی و بە پلەی باڵا خانەنشین کراون ژمارەیان 454 کەسە، 50 کەسیان بە پلەى وەزیر، 52 کەس بە بریکاری وەزیر، 88 کەس بە راوێژکار، 264 کەسیش بە پلەى بەڕێوەبەری گشتى خانەنشین کراون".  

بە گوتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو جۆرە خانەنشینکردنە لە دواى 2013 شەوە تاک و تەرا هەبووە بەپێى پرۆژە یاساى چاکسازى لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینى کە ئێستا لە پەرلەمانى کوردستانە، خانەنشینى ئەو کەسانە لەژێر هەڕەشەى هەڵوەشاندنەوەدایە.

لە ماددەى پێنجى پرۆژە یاساکەدا هاتووە: "هەڵوەشاندنەوەى خانەنشینى بە پلەى وەزیر، بریکارى وەزیر، بەڕێوەبەرى گشتى و راوێژکار و هەر پلەیەکى دیکە بۆ ئەو پێشمەرگانەى لە ریزى بزووتنەوەى رزگاریخوازى کوردستاندا بوون پێش رێکەوتى 5/3/1991 کە وەک رێزلێنانێک مووچەى خانەنشینیان بەو پلەیە پێدراوە". 

زۆربەى ئەوانەى بەو جۆرە خانەنشین کراون، بەرپرسانى پارتى و یەکێتین. بەرپرسێکى پارتى دەڵێ ژمارەى ئەو کەسانەى یەکێتى خانەنشینى کردوون زۆر زیاترن لەوانەى پارتى. بەرپرسانى یەکێتیش دەڵێن هى پارتى زیاترە، بەڵام پارتى کارەکەى بە بەرنامە و زانایى کردووە و هەستى پێ ناکرێ.