له هەرێمی کوردستان دا،ساڵی رابردوو 37 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیرکراون
سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان رایگەیاند، ساڵی رابردو 37 رۆژنامه‌نووس لە هەرێمی کوردستان ده‌ستگیرکراون و 66 حاڵه‌تی پێشێلکاریش له به‌رامبه‌ر 151 رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای راگه‌یاندن کراون.
سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی هه رێمی کوردستانی ئیراق له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا راپۆرتی پێشێلکاری له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بۆ ساڵی 2019 بڵاوکرده‌وه، له ساڵی 2019 دا له 66 حاڵه‌ت پێشێلکاری له به‌رامبه‌ر 151 رۆژنامه‌نووس و ده‌زگای راگه‌یاندن کراون، که 144 پێشێلکاری له‌به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی نێر و 5 پێشێلکاری له به‌رامبه‌ر ره‌گه‌زی مێ کراوه.
نه‌زاکه‌ت حوسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی داکۆکی له ئازادی راده‌ربڕین و مافی رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، له هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی هه‌ولێر، سلێمانی و که‌رکووک 17 حاڵه‌تی پێشێلکاری تۆمار کراون، له دهۆک هەشت حاڵه‌ت، له هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانی هه‌ڵه‌بجه و موسڵ و به‌غداش یەک حاڵه‌ت، له خانه‌قین چوار حاڵه‌ت.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کانی پێشێلکاری ده‌ستگیرکردن بووه، که ته‌نها له ساڵی 2019دا له 19 حاڵه‌ت 37 رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیرکراوه، له چوار حاڵه‌تیش 14 رۆژنامه‌نووس ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.