مەسعود بارزانی دانیشتنەکەی لەگەڵ بەرھەم ساڵح بە کارا لێک دایەوە
شوبات 07, 2020 12:41 Asia/Tehran
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق بە کاراو بەکەڵک لێک دایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەپاش سەردانەکەی بۆ ھەولێر، لە پشت دەرکە داخراوەکانەوە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ڕایگەیاندووە کە لە دیدارەکەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ڕەوشتی عێراق و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵات، ھەڵبژێردرانی سەرۆک وەزیرانی تازە، ڕێگاکانی دەرباز بوونی عێراق لە قەیران، پێکھاتنی سەقام و ئاسایشت لەم وڵاتەو وەڵامدانەوەی داخوازیی ناڕازییانی عێراقی خرایە بەزر باس و لێکدانەوە.