حکومهتی هەرێم لیژنهیهکی بۆ جێبهجێکردنی یاسای چاکسازی پێکھێنا
حکومهتی ههرێمی کوردستان لیژنهیهکی بۆ جێبهجێکردنی یاسای چاکسازی له مووچهو دهرماڵهو خانهنشینی پێکهێنا، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بە بۆچونی ئێمە ئەمە تەنیا ھەنگاوێکە، گرنگی ئەم ھەنگاوەش جێبەجێکردنیەتی".
بەپێی زانیارییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی پێکدەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکیش ئەنجامی جێبەجێکردنی یاسای چاسکازی لە سەر هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت.
بە پێی راپۆرتی وێستگەنیوز ، ئەنجومەنی وەزیران بەپێی ئەحکامەکانی ئەو یاسایە، ماددەکانی جێبەجێ دەکات. سەرەتا لیژنەیەکی باڵا بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و دواتر هەر وەزارەتێکی تایبەتمەند لیژنەی لاوەکی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە دەردەکەن، ئەو لیژنانەش بەپێی پەیڕەوێک کاردەکەنه کە ئەنجومەنی وەزیران بۆ جێبەجێکردنی دەری دەکات.
لای خۆیهوه عهلی حهمه ساڵح، سهرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی کوردستان له لاپهڕهی خۆی له فیسبوک بڵاویکردووهتهوه: یاسای چاکسازی لە مووچەو خانەنشینی و دەرماڵەکان لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە..دهشڵێت: "بە بۆچونی ئێمە ئەمە تەنیا ھەنگاوێکە، گرنگی ئەم ھەنگاوەش جێبەجێکردنیەتی".