سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376434-سەرۆکوەزیرانی_نوێی_عیراق_سەردانی_هەرێمی_کوردستان_دەکات
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق بێتە هەرێمی کوردستان و سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2020 12:41 Asia/Tehran
  • سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشکرایکرد بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوو سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق بێتە هەرێمی کوردستان و سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بکات.

 

به  گوێرەی راپۆرتی وێستگە نیوز ، فارس عیسا  بە میدیای فەرمی پارتی وتووە "محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، دانوستانی لەگەڵ لایەنەکان دەست پێکردووە، لەگەڵ کورد و سوننە و شیعە و شەقامیش کۆدەبێتەوە و تێیدا داوا لە هەمووان دەکات پشتگیری بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، چونکە پێویستی بە پشتگیریی هەموو لایەنەکان و شەقامیش هەیە".

ناوبراو ئاشکرایکرد بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکاندا بکات بۆ ئەوەی پشتگیری بکەن بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کە کوردیش پاکێجی خۆی بۆ کابینەی نوێ ئامادە دەکات.