مەسرور بارزانی بەرەو ئەڵمانیا وەڕێکەوت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، بەئامانجی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ بەرەو ئاڵمانیا وەرێکەوت.
بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا، کە رۆژانی 14-16 ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بەگەورە بەرپرسان و بڕیاربەدەستانی جیهانی بەشدار لەکۆنفرانسەکە بکەوێتو بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێ بکات.
بەپێی راگەیەنراوێکی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی لەبارەی سەردانەکەی رایگەیاندووە، کە لە پەراوێزی کۆنفرانسی مونیخ چەندین دیدارمان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان دەبێت و باس لە قوربانیدانەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە شەڕی دژی تیرۆر و هەڕەشە بەردەوامەکانی داعش و تیرۆر دەکەین، کە پێویستی بە هەماهەنگی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانە.
جگە لەمەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت ، نێچیرڤان بارزانیش سەردانی ئەڵمانیا دەکاتو بەشداری کۆنگرەی ئاسایشی مونیخ دەکات.