چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەڤدێکی کوردی ئامادەی وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377283-چاوپێکەوتنی_نێچیرڤان_بارزانی_لەگەڵ_وەڤدێکی_کوردی_ئامادەی_وتووێژەکانی_پێکهێنانی_حکومەتی_عێراق
راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندی کوردی بەشدار لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و سەرۆکانی پارت ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم، دیدار دەکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2020 09:20 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەڤدێکی کوردی ئامادەی وتووێژەکانی پێکهێنانی حکومەتی عێراق

راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندی کوردی بەشدار لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و سەرۆکانی پارت ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم، دیدار دەکا.

"دڵشاد شەهاب" رایگەیاند کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دانیشتنێکی دەبێ لەگەڵ شاندێکی کورد کە بەشداری وتووێژەکانی هاوپێوەند بە پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق بووە.

راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی، ئەو دانیشتنە بەئامادەبوونی سەرۆک پارت ولایەنە سیاسیەکانی هەرێم و بەئامانجی تاووتوێی ئەنجامەکانی ئامادەبوونی ئەو شاندە لە وتووێژەکانی هاوپێوەند بە پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق ئەنجام دەگرێ.

جەمال کۆچەر سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامی وەڤدی کوردستانی لە وتووێژەکانی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراقیش وتی کە ئەو وەڤدە ئەمرۆ دووشەممە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار دەکاو لەو دیدارەدا کوردەکان، بڕیاری یەکجاریی دەدەن سەبارەت بە هەڵوێست گرتنی هەرێم بەرامبەر حکومەتی محەممەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەرنامە وپلانەکانی حکومەتەکەی و وەزیرانی کورد لە کابینەکەیدا.