وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لە کۆبوونەوەدان
شوبات 24, 2020 13:16 Asia/Tehran
کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە گەیشتە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدا و لەلایەن نەجاح شەمەری وەزیری بەرگری و شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق پێشوازیان لێکرا". ب
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێرمان: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ماف و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە داوا دەکات لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق مافە دەستوورییەکانی پێشمەرگە دەستەبەر بکرێت".
پەیامنێرمان، گوتیشی: "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوکە بۆشایی ئەمنییە لە ناوچە کوردستانییەکان کە لە دوای 16ی ئۆکتۆبەردروستبووە .