دەسپێبوونەوەی چالاکیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری حاجی ئۆمەران
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377326-دەسپێبوونەوەی_چالاکیی_بازرگانی_نێوان_ئێران_و_هەرێمی_کوردستان_لە_سنووری_حاجی_ئۆمەران
چالاکیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری حاجی ئۆمەران (تەمەرچین) دەست پێ بۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 25, 2020 04:47 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونەوەی چالاکیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری حاجی ئۆمەران

چالاکیی بازرگانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە سنووری حاجی ئۆمەران (تەمەرچین) دەست پێ بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە بوارگەی سەرسنووریی حاجی ئۆمەران ڕایانگەیاندووە کە پاش داخرانی ئەو بوارگە سەرسنوورییە لە ڕۆژانی رابردوودا لەبەر بارینی بەفرێکی قورس و پاش ئەوەش بۆ پێشگری بە گەیشتنی ڤایرۆسی کرۆنا بە هەرێمی کوردستان ، چالاکییە بازرگانییەکان لەو بوارگەیە دەست پێ بوونەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئێستاکە ئەو بوارگە سەرسنوورییە بە تەواوەتی لە بواری ڤایرۆسی کرۆناوە پاکژ کراوەتەوە و لیژنەی تایبەتی پزشکی بۆ تاقیکاری ئەنجام دانی زوو بە زوو بۆ هەموو شۆفێرەکان لەو بوارگەیەدا سەقامگیر بوونە و هەموو شۆفێرەکان پێش ئەوەی بچنە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە تاقیکارییەکی تۆکمە و تەواویان بۆ دەکرێ.

ئێستاکە چالاکیی بازرگانیی ئێران و هەرێم لە حاجی ئۆمەران بەشێوەی ئاسایی بەردەوامە.